مه‌سرور بارزانی پێشوازی له سه‌رۆكی نووسینگه‌ی هاریكاری ئه‌منی له عێراق و شاندی یاوه‌ری ده‌كات
له دیدارێكدا، كه به ئاماده‌بوونی جۆزێف پێنینگتۆن كونسوڵی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو، وێڕای تاوتوكردنی بارودۆخ و دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش له ناوچه‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی سوپاسی جه‌نه‌ڕاڵ بێدناریكی كرد بۆ ئه‌و یارمه‌تی و پشتیوانیانه‌ی له چوارچێوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌یدا له شه‌ڕی دژ به تیرۆریستانی داعشدا پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستانی كردووه، هاوكات پیرۆزبایی ده‌ستبه‌كاربوونیشی له جه‌نه‌ڕاڵ لاكامیرا كرد و دووپاتی له به‌رده‌وامی و درێژه‌دان به هاوكارییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و نووسینگه‌ی هاریكاری ئه‌منی له عێراق كرده‌وه. له به‌رامبه‌ردا جه‌نه‌ڕاڵ بێدناریك هاوكارییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به گرنگ وه‌سف كرد و دووپاتی له هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كان بۆ گوشار خستنه سه‌ر داعش كرده‌وه و رایگه‌یاند، هیچ گومانم له‌وه‌دا نییه، كه له ئه‌نجامدا داعش تێكده‌شكێ.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا هه‌ردوولا به تێروته‌سه‌لی گفتوگۆیان له‌باره‌ی گرنگی و بایه‌خی مه‌شق و راهێنان و پڕچه‌ككردنی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرد، كه له روبه‌ڕووبونه‌وه و شكاندنی تیرۆریستانی داعشدا رۆڵێكی به‌رچاوی ده‌بێت.
تاوتوكردنی دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی شكاندنی داعش ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.
