ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی متمانه‌ی له سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه وه‌رگرته‌وه
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ، له سیازده‌هه‌مین دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی دا‌و پاش ئه‌نجامدانی 3 كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و كه‌مته‌رخه‌مییه‌كانی سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن متمانه له خدر كه‌ریم، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه وه‌رگیرایه‌وه.
له كۆی 29 ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی 28 ئه‌ندام به به‌ڵێ ده‌نگیانداوه به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه له‌سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه.
