وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ كۆنترۆڵكردنی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده له هه‌رێم راده‌گه‌یه‌نێت
حاجی ماجد ده‌باغ به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم راگه‌یاند: بڕیاره ئه‌مڕۆ سێشهمه وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێم دوو په‌یام رابگه‌یه‌نێت كه په‌یوه‌ندییان به په‌له‌وه‌ر و باڵنده‌وه هه‌یه".
وتشی: "په‌یامی یه‌كه‌م راگه‌یاندنی كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده‌یه كه له دوو مانگی رابردوو له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان بڵاوبووه‌وه".
راشیگه‌یاند: "په‌یامی دووه‌م رێگاكردنهوهیه بۆ هاورده‌كردنی به‌روبومی په‌له‌وه‌ر له ده‌ره‌وه، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌مای كۆنترۆڵكردنی نه‌خۆشی ئه‌نفلوه‌نزای باڵنده".
خه‌ندان
