له خورماتوو دوکانی ھاووڵاتییەکی کورد تەقێنرایەوە
محەممەد فایەق، گوتەبێژی قایمقامیەتی قەزای خورماتوو راگەیاند: ئەمشەو لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە لەناو بازاری گەورەی خورماتوو، دوکانی ھاووڵاتییەکی کورد بەناوی (کارزان مەحمود) تەقێنراوەتەوە”.
محەممەد فایەق ھەروەھا گوتی “پاش رووداوەکە، ھێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە”.
رۆژی دووشەممە 29ـی حوزەیران، ھاووڵاتییەکی عەرەبی سوننە لەگەڕەکی کۆماری قەزاکەدا لەلایەن کەسانی نەناسراوەوە تیرۆرکراو لەتەقینەوەیەکیشدا لەنزیک قوتابخانەیەکدا، 2 منداڵ بەسەختی برینداربوون، ھاوکات تەرمی پۆلیسێکیش بەکوژراوی دۆزرایەوە.
دوزخورماتوو دەکەوێتە باکوری رۆژھەڵاتی بەغدا، یەکێکە لەناوچەکوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم و لەساڵی 1976دا لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لەپارێزگای کەرکوک دابڕێنراوەو خراوەتە سەر پارێزگای سەڵاحەددین.
باسنیوز
