پێشبینی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ شاره‌كان له‌ ماوه‌ی‌ شه‌پۆله‌كه‌دا

پێشبینی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ شاره‌كان له‌ ماوه‌ی‌ شه‌پۆله‌كه‌دا
ده‌سته‌ی‌ كه‌شوهه‌وا و بومه‌له‌رزه‌ی‌ عیراق پێشبینی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ شاره‌كانی‌ له‌ ماوه‌ی‌ هاتنی‌ شه‌پۆله‌ گه‌رماكه‌ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌ندێك پارێزگادا ده‌گاته‌ 51 پله‌.

ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ی‌ كه‌شوهه‌وا و بومه‌له‌رزه‌ی‌ عیراق رایگه‌یاند كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌ رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌وه‌ وڵات بكه‌وێته‌ژێر كاریگه‌ری‌ چڕبوونه‌وه‌ی‌ نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی‌ وه‌رزی گه‌رمی‌ و به‌هۆیه‌وه‌ پله‌كانی‌ گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی‌ جیاواز له‌ ئاستی‌ ئاسایی خۆیان به‌رزببنه‌وه‌.

ده‌سته‌ی‌ كه‌شوهه‌وا و بومه‌له‌رزه‌ی‌ عیراق ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌داوه‌ كه‌ شه‌پۆلی‌ گه‌رماكه‌ تا رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 7ی‌ مانگی‌ داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت و رۆژی‌ شه‌ممه‌ش ده‌گاته‌ به‌رزترین ئاست.

ئه‌و شه‌پۆلی‌ گه‌رمایه‌ له‌ هندستانه‌وه‌ رووده‌كاته‌ عیراق و له‌ هه‌ندێك پارێزگادا پله‌ی‌ گه‌رما ده‌گاته‌ 51 پله‌ی‌ سه‌دی‌
Top