سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ندازیار ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌مین ده‌كات
به‌ناوی خودای مه‌زن و دلۆڤان
برای به‌ڕێز كاك موهه‌ندیس ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌مین ، به‌داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی خاتوو حه‌جیه شه‌فیقا محمد، دایكی به‌ڕێزتانمان پێ گه‌ییشت.
له‌م بۆنه خه‌مناكه‌دا پرسه و سه‌ره‌خۆشیی خۆم به ئێوه‌ی به‌ڕێز و خانه‌واده تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و سه‌رجه‌م خزم و كه‌سوكارتان ڕاده‌گه‌یه‌نم و به‌شداری خه‌متانم. له خودای گه‌وره داواكارم دایكی به‌ڕێزتان بباته به‌ر دلۆڤانیی خۆی و دڵنه‌وایی و ئارامییش به گشت لایه‌ك ببه‌خشێت.
انا لله و انا الیه را‌جعون
مه‌سعوود بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
29/6/2015
