زاوایەکی عەلی باپیر بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەکرێت

 زاوایەکی عەلی باپیر بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیر دەکرێت
زاوایەکی عەلی باپیر لەلایەن دژە تیرۆرەوە دەستگیر کراوە و ئاسایشی هەولێر دەڵێت:" بەپێی یاسای تیرۆر و بەفەرمانی دادوەر دەستگیر کراوە".

تارق نووری بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر لەلێدوانێکدا رایگەیاند:" بەپێی حوکمی دادوەر و بەپێی یاسای تیرۆر ئەو کەسەی کە دەگوترێت زاوای عەلی باپیرە لەلایەن دژە تیرۆرەوە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ دەکرێت".

جەختیشیکردەوە کە "ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی‌ به‌ فه‌رمانی‌ دادوه‌ر و بە نووسراوی‌ ره‌سمی بووه‌".

بەڕێوەبەری ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد:" لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکەدا دەکرێت بەپێی ئەو تۆمەتانەی دراوەنەتە پاڵی، ئەگەر سەلمێندرا ئەوە بەپێی یاسا سزا دەدرێت و ئەگەریش بێتاوان دەرچوو، ئەوا ئازاد دەکرێت".

زاواکەی عەلی باپیر ناوی محه‌مه‌د كه‌یفی-یە .









رووداو
Top