فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆردوومانی چەکدارانی داعش دەکەن

 فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆردوومانی چەکدارانی داعش دەکەن
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان ئەمڕۆ (29ی حووزەیرانی 2015) بۆردوومانی چەکدارانی داعشیان کرد لە گوندی ئەبزەخ-ی پارێزگای نەینەوا.

موقەدەم سەردار عەریف جەبار، لە هێزی یەکی زێرەڤانی راگەیاند : چەند خولەکیک بەر لەئیستا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە گوندی ئەبزەخ-ی سەر بە ناحیەی نەمروود-ی سەر بە قەزای حەمدانیەیەی پارێزگای نەینەوا بنکە و بارەگاکانی داعشیان بۆردوومانکرد".

ئەو بەرپرسەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەکرد "لە بۆردوومانەکەدا ئۆتۆمبێلی چەکدارانی داعش کراوەتە ئامانج و فڕۆکەکانیش بەردەوام بە ئاسمانی ناوچەکە دەسووڕێنەوە".

رۆژی 19 حوزەیرانیش دوای ئەوەی لەلایەن هێزەکانی پێشمەرگە ئاگادارکرابوونەوە لە کۆبوونەوەی چەکدارانی داعش لە گوندەکە فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆردومانی گوندی ئەبزەخیان کرد و بەپێی سەرچاوەکی ئەمنی بۆ رووداو " چەند ئۆتۆمبێلێکی داعش بەهۆی هێرشەکەوە تێکشکێندران و ئەو چەکدارانەی لە نێویشیان بوون کوژراون".




















رووداو
Top