دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەک یەکەم دەزگای خێرخوازیی کوردی بەشداری کۆنفراسەكە دەكات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەک یەکەم دەزگای خێرخوازیی کوردی بەشداری  کۆنفراسەكە دەكات
کۆبوونەوەی ساڵانەی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بە شێوەیەکی ساڵانە لەگەڵ رێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان، بە ئامادەبوونی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی جیھانی، ئەنجام دەدرێت، بەڵام ئەمساڵ جیا لە ساڵانی ڕابردوو بە بانگھێشتنامەی فەرمی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی جیھانی، دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەک یەکەم دەزگای خێرخوازیی کوردی بەشداری ئەم کۆنفرانسە دەبێت.

کۆبوونەوەی ئەمساڵ لە ژێر ناونیشانی “کۆنفرانسی راوێژکاری ساڵانەی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی جیھانی لەگەڵ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان” دەبێت و زیاتر لە 230 رێکخراوی نێودەوڵەتی لە سەرتاسەری جیھان بەشداری تێدا دەکەن.

ئەم کۆنفراسە لە سێ رۆژی سەرەتایی مانگی 7ی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت و وەفدی دەزگاش بە سەرۆکایەتی موسا ئەحمەد جێگری سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بە ئەندامیەتی کارزان نوری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەزگا بەشدار دەبن.



























باسنيوز
Top