بەندكراوێكی سیاسیی كورد ئازاد كرا

بەندكراوێكی سیاسیی كورد ئازاد كرا
“كەریم مووسازادە” بەندكراوی سیاسیی كوردی خەڵكی ورمێ‌ پاش 6 ساڵ دەستبەسەری، سەرەنجام لە زیندانی شاری “بەندەرعەباس” ئازاد كرا.

بەپێی هەواڵی كەمپەینی بەرگری لە بەندكراوانی سیاسی و مەدەنی، بەندكراوی سیاسیی كورد “كەریم مووسازادە” و خەڵكی ورمێ‌ دوێنێ‌ یەكشەممە 28 ـ 6 ـ 2015 پاش تێپەڕاندنی 6 ساڵ زیندان لەلایەن لێپرسراوانی داد و زیندانی بەندەرعەباسەوە ئازاد كرا.

ئەو بەندكراوە كوردە زیاتر لە 4 ساڵی ماوەی حوكمەكەی لە زیندانی ناوەندیی بەندەرعەباس لە باشووری ئێران تێپەڕاندووە.

بەپێی همان سەرچاوە كەریم مووسازادە لە كاتێكدا ماوەی یاسایی حوكمەكەی تەواو كردبوو، كەچی كەوتبووە بە رق و بێزاریی دادوەری گشتیی بەندەرعەباس و بەرپرسانی زیندان و پێش بە ئازادكردنی دەگیرا و ناوبراویش بەو هۆیەوە ماوەیەك مانی لەخواردن گرتبوو.

كەریم مووسازادە ئەندامی “ئەنجومەنی ناودارانی لاوی ورمێ‌” بووە و بەهۆی چالاكیی فەرهەنگی و مەدەنییەوە ساڵی 2009 لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستبەسەر كرا و پاشان لەلایەن لقی 101ی دادگەی ورمێوە سزای 6 ساڵ بەندكرانی بۆ بڕایەوە و دواتر بۆ زیندانی بەندەرعەباس دوور خرایەوە كە لە شوێنی ژیانییەوە هەتا ئەوێ‌ 2200 كیلۆمەتر مەودایە.

















باسنیوز
Top