توركیا ئاماده‌كاری بۆ پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازی له باكوری سوریا ده‌كات
به‌گوێره‌ی راپۆرتهناوخۆییهكانی توركیا، به به‌شداریی نزیكه‌ی 18 هه‌زار سه‌رباز و ده‌زگای هه‌واڵگری كه زانیاریی بۆ ئه‌و سه‌ربازانه دابین ده‌كات، پلانه‌كه‌ی سوپاسالاری ئه‌و وڵاته ئه‌وه‌یه كه به مه‌ودای 110 كیلۆمه‌تر سوپای توركیا له‌شكركێشی بۆسه‌ر ناوچه‌كانی باكوری سوریا بكات.
ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ناوخۆی توركیا له‌زاری چاو‌دێر و پسپۆڕه ئه‌منییه‌كانی ئه‌و وڵاته بڵاویانكرده‌وه كه له چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌وێته جموجوڵ بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌تایبه‌ت له ئه‌مریكا و په‌یمانی ناتۆ، بۆ ده‌ستكردن به‌و له‌شكركێشییه.
شه‌ممه‌ی رابردوش، رۆژنامه‌ی میللیه‌ت-ی چاپی توركیا هه‌واڵێكی له‌ژێرناوی (دیوارێكی سنووری) بڵاوكرده‌وه كه له ناوه‌ڕۆكه‌كه‌یدا باسی له بنیادنانی دیوارێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی له چیمه‌نتۆ دروستكراو ده‌كرد به درێژایی 911 كیلۆمه‌تری سه‌ر سنووره‌كانی توركیا و سوریا كه به‌رزییه‌كه‌ی 3.5 مه‌تر ده‌بێت.
خه‌ندان
