هێزێكى هاوبه‌شى كورد وشیعه‌ له‌ دیاله‌ پێكده‌هێنرێت

هێزێكى هاوبه‌شى كورد وشیعه‌ له‌ دیاله‌ پێكده‌هێنرێت
ئه‌ندامێكى كوردی ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله‌ ئاشكراى ده‌كات كه‌ به‌مه‌به‌ستى پاراستنى ئاسایشی ڕێگاوبان وگه‌ڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كانى ناوچه‌كه‌ هێزێكى هاوبه‌شى كورد وشیعه‌ له‌ دیاله‌ دروست ده‌كرێت.

“زاهید ده‌له‌وى” ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله‌ له‌ سه‌ر هاوپه‌یمانى كوردستانى ڕاگه‌یاند: رێككه‌وتنێكى ئه‌منى له‌ نێوان هاوپه‌یمانى كوردستانى و هێزه‌ ه‌ ته‌ناهییه‌كان وشیعه‌كانى ناوچه‌كه‌ كراوه‌ به‌مه‌به‌ستى دروستكردنى هێزێكى هاوبه‌ش له‌ نێوان كورد و شیعه‌ بۆ پاراستنى ڕێگاوبانى ناوچه‌كانى سنورى پارێزگاى دیاله‌”.

ناوبراو گوتیشی: ئه‌و هێزه‌ ئه‌ركى ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى چه‌كدارانی داعشه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ و هاوكاریكردنى خێزانه‌ ئاواره‌كانى ئه‌و شوێنانه‌یه‌ كه‌ له‌ كاتى جه‌نگى دژ به‌ داعش چۆڵكران به‌ بێ ئه‌وه‌ى مۆركى نه‌ته‌وه‌یى یاخود تایفى له‌ سه‌ربێت”.



























باسنیوز
Top