پێشمه‌رگه زیاتر له 10 چه‌كداری داعش ده‌كوژێت
عه‌قید دڵشاد مه‌لوود، به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌مانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو دوو گرووپی تیرۆریستی داعش له به‌رزاییه‌كانی بادۆش، به‌رامبه‌ر دوو ریانی كه‌سكێ، میحوه‌ری رۆژئاوای دیجله، به چه‌كی قورسی زه‌مینی له لایه‌ن هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی بۆردومان كران".
وتیشی: "دواتر فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش سێ جار له‌سه‌ر یه‌ك بۆردومانی هه‌ردوو گروپه تیرۆریستییه‌كه‌یان كرد، كه له ئه‌نجامدا ته‌واوی تیرۆریستانی هه‌ردوو گروپه‌كه كوژران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "به پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، هه‌ر یه‌ك له‌و گروپه تیرۆریستانه زیاتر له پێنج چه‌كدار ده‌بوون، سه‌رجه‌م چه‌كداره‌كان كوژران".
خه‌ندان
