بارزانی پەیامێك لەبارەی رەوشی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە

 بارزانی پەیامێك لەبارەی رەوشی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە
سەرۆكی هەرێمی كوردستان سبەی پەیامێك لەبارەی رەوشی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەى بةدةست گەیشتوون ، سبەی دووشەممە 29 ی حوزەيرانی 2015، مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ، پەیامێك لەبارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و پرسی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە.

دانیشتنی ژمارە 17ی رۆژی 23/6/2015 ی پەرلەمانی کوردستان ، کە تایبەتبوو بە خوێندنەوەی یەکەم بۆ پڕۆژەیاساكانی هەمواری یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان كە لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، كۆمەڵ و یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان پێشكەشكرابوون، ناڕەزایەتی جۆراوجۆری لێكەوتەوە.

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان و چەند پەرلەمانتارێک دانیشتنەکەی رۆژی سێشەممەیان بایکۆت کرد، لەسەرئەوەش کە پەرلەمانتارانی یەکگرتوو لە دانیشتنەکەدا ئامادەبوون، دەنگی ناڕەزایەتی لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ئەو حیزبە لە بادینان بەرزبووە و دواتر بووە هۆی دەستلەکارکێشانەوەی دیندار دۆسکی، یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکگرتووی ئیسلامی. هەروەها لە راگەیاندنەكان و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانیش قسەی جۆراوجۆر لەبارەی دانیشتنەكەی پەرلەمانەوە كرا.




رووداو
Top