میحوەری باشیک.. هێرشێکی داعش تێکشکێندرا
رۆژی یەكشەممە 28 ی حوزەیرانی 2015، سەرچاوەیەک لە هێزی پێشمەرگە رايگەیاند" چەکدارانی داعش لە گوندی بیحەلان لە میحوەری باشیک-ی باکووری رۆژهەڵاتی شاری موسڵ هێرشیان کردە سەر هێزی پێشمەرگە، بەڵام هێرشەکە تێکشکێندرا".
ئەو سەرچاوەیەی پێشمەرگە کە نەیویست ناوی بهێندرێت ئاماژەی بەوەش دا، لە ئەنجامی تێکشکاندنی هێرشەکەی داعش لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە، 19 چەکداری داعش کوژراون و چەند چەکدارێکی دیکەش برینداربوون.
باشیک دەکەوێتە باکووری رۆژهەڵاتی موسڵ کە 12 کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگای نەینەوا دوورە، دانیشتووانی لە مسوڵمان و ئێزدی و مەسیحی و شەبەک پێکهاتووە.
رووداو
