ھەمەرێکی تیرۆریستان تەقێندراوه

ھەمەرێکی تیرۆریستان تەقێندراوه
لە بەرزاییەکانی بادۆش، ھەمەرێکی تیرۆریستانی داعش لەلایەن ھێزەکانی فەرماندەیی پێشمەرگە و فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان کرایە ئامانج و لە ناو برا.

کاتژمێر ٢:٢٠ ئەمڕۆ لە بەرزاییەکانی بادۆش، بەرامبەر ئاسکی موسڵ، میحوەری رۆژئاوای دیجلە، ھەمەرێکی تیرۆریستانی داعش لەلایەن ھێزەکانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانان، کرایە ئامانج و سووتێندرا.

بەپێی زانیاری وردی ھەواڵگری و فەرماندە مەیدانییەکانی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی، ھەمەری تیرۆریستەکان چەکی جۆری دۆشکای لەسەر بووە، بەھۆی بۆردومانەکەشەوە، ئەو تیرۆریستانەی لەناویدا بوون، کوژراون.

راگەیاندنی فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی
٢٨-٦-٢٠١٥
Top