لە قەزای خورماتوو سێ پۆلیس و هاووڵاتییەک کوژران
سەرچاوەیەک لە ئاسایشى خورماتوو ڕاگەیاند: بەرەبەیانى ئەمڕۆ لەلایەن کەسێکى نەناسراوە تەقە لە ئۆتۆمبیلێکى پۆلیسى کۆمپانیاى نەوتى عەجیل کرا، لە ئەنجامدا سێ پۆلیس کوژرا و ئەفسەرێکیش بە پلەى نەقیب بریندار بوو.
ئەو سەرچاوەیە وتیشى: هەر ئەم بەیانییە لەلایەن هاووڵاتیەکەوە تەرمى هاوڵاتیەکى تر هێنراوەتە بنکەى پۆلیسى خورماتوو، هاوڵاتیەکە دانى بەوەدا ناوە کە ئەو بە هەڵە کوشتویەتى و خۆى تەسلیمى پۆلیس کردووە".
ماوەیەکە ڕووداوەکانى کوشتن و فڕاندن و تەقینەوە و نارنجۆک هەڵدانە ماڵانەوە لە خورماتوو زیادى کردووە، ئەگەرچى پۆلیس تائیستا دەستنیشانى ناکەن کێ لەپشتى ڕووداوەکانەوەیە، بەڵام لەبەرئەوەى زۆربەى ئەو کەسانەى دەکرێنە ئامانج عەرەبى سوننە و تورکمانن، بۆیە هاووڵاتییانى ناوچەکە گومانیان لە حەشدى شەعبى هەیە.
ن ر ت
