وته‌بێژی یه‌كگرتوو: هیوادارین هه‌موومان پێكه‌وه بگه‌ینه باشترین چاره‌سه‌ر
پێگه‌ی فه‌رمی یه‌كگرتووی ئیسلامی له زاری هیوا میرزا سابیر، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه: بارودۆخی سیاسی زۆر ناسك و هه‌ستیار و ئاڵۆزه‌و كێشه‌كان فره ره‌هه‌ندو فره جه‌مسه‌رن و ده‌یان هاوكێشه‌ی دژبه‌یه‌ك له‌م وڵات و هه‌رێم و ناوچه‌دا كارده‌كه‌ن.
له‌به‌شێكی تری لێداونه‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه: "بۆیه ده‌خوازێت ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیاری سیاسی و ئیداری هه‌رێمیان له‌ئه‌سۆدایه (پێنج حزبه‌كه) وریاتر مامه‌ڵه بكه‌ن و ئه‌وله‌ویاتی ئه‌م قۆناغه مه‌ترسیداره‌یان لێ تێكنه‌درێت و ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشتر روویدا نه‌بێته مایه‌ی لێك ترازان و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا بینامان كردووه".
ئاماژه‌شه به‌وه ده‌كات: "له‌مساته وه‌خته‌دا پێویسته هه‌موو راگه‌یاندنه‌كان هه‌ستیارانه‌تر وبه‌ربرسیارانه مامه‌ڵه بكه‌ن و له خزمه‌تی یه‌كڕیزی وته‌بایی وچاره‌سه‌ری كێشه‌كاندا له‌ڕێگه‌ی دانووسان و حیواره‌وه بن، نه‌ك گه‌وره كردنی جیاوازییه‌كان و یه‌كتر تۆمه‌تباركردن".
له كۆتاییشدا وته‌بێژه‌كه‌ی یه‌كگرتوو راشیگه‌یاندوه: "هیوا دارم هه‌موومان پێكه‌وه بگه‌ینه باشترین چاره‌سه‌ر و هه‌رده‌م ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبێت كه شه‌ڕی داعش و ئاسه‌وارو ده‌رهاویشته‌ی رۆژانه‌ی و كێشه‌ی مووچه‌و بوجه و بێكاری و هه‌ژاری و كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا و ده‌یان كێشه‌ی تر كه‌به‌رۆكی پێگرتووین و زۆری تریش به‌ڕێوه‌یه وخه‌ڵكی بۆ چاره‌سه‌ریان چاوه‌ڕێی حكومه‌ت وپه‌رله‌مان وسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمن بۆیه زۆر مه‌ترسیداره‌وبێ هیوایی رووده‌دات كه ئه‌وان ببنه مایه‌ی كێشه‌و مه‌ترسی".
خه‌ندان
