په‌رله‌مانتارێك: نابێ ناكۆكییه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بگوازینه‌وه بۆ ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له به‌غدا
هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌ندامی لیژنه‌ی به‌رگری و ئاسایش له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، له وتارێكدا جه‌خت له كاره گرنگ و له‌پێشینه‌كانی نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا ده‌كات و نووسیویه‌تی: "یه‌كێك له به‌رپرسیاریه‌تییه گرنگه‌كان له ئه‌ستۆی نوێنه‌رانی كورد چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنی یاسای بودجه و دواپه‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناردنی پاره به‌رامبه‌ر نه‌وته كه ته‌واو نزیكبۆته‌وه له وه‌ستان و بنبه‌ست".
هۆشیار عه‌بدوڵا باس له گرنگترین ئه‌و پڕۆژه یاسایانه ده‌كات كه بڕیاره ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گفتوگۆیان له باره‌وه بكات و ده‌ڵێ: "وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاندووه، یاساكانی گاردی نیشتیمانی و دادگای فیدڕاڵی و یاسای لێبووردنی گشتی ئه‌وله‌ویه‌تی په‌سه‌ندكردنیان ده‌بێت و هه‌رسێكیشیان گرنگه كه كورد شوێن ده‌ست و قسه‌ی جدی و گۆڕانكارییان تێدا بكات".
نوسیویشیه‌تی: "ساڵی نوێی یاسادانانی په‌رله‌مانی عیراق، ساڵێكی پڕ له ناكۆكی و خیلافاتی توندی نێوان پێكهاته و كوتله سیاسیه‌كان ده‌بێت".
هۆشیار عه‌بدوڵا ئاماژه به‌وه‌ده‌كات، كه له كۆتاییه‌كانی ساڵی یه‌كه‌مدا شیعه له ناو خۆیان و سوننه له ناو خۆیان بووه ئاژاوه و شه‌ڕه بۆكسیان، كورد ته‌ماشاكار بوو، له‌و باره‌وه هۆشداری ده‌داته نوێنه‌رانی كورد و ده‌نوسێت: "سوننه و شیعه له دڵه‌وه ته‌مه‌نای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كوردیش له ناو خۆیدا بیكه‌ن به شه‌ڕه بۆكس".
جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه كه "نابێ ناكۆكییه‌كانی لایه‌نه سیاسییه‌كان بگوازینه‌وه بۆ ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له به‌غدا".
له به‌شێكی دیكه‌ی وتاره‌كه‌یدا هۆشیار عه‌بدوڵا ئه‌وه ده‌خاته‌ڕوو كه "ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان خۆیان له‌وه بپارێزن كێشه‌كان بگوازنه‌وه، چونكه شكاندنی لایه‌نێكی سیاسی ئه‌وه‌نده‌ی شكاندنی وێنه‌ی كورد ده‌بێت، ئه‌وه‌نه شكاندنی لایه‌نێك نابێ كه وه‌ك پێكهاته‌كانی شیعه و سوننه هیچ كات سه‌رخۆش نین به یه‌كڕیزی و پێشكه‌وتن و برایه‌تی كورد".
له كۆتایی وتاره‌كه‌یدا باس له دوو خاڵ ده‌كات و ده‌ڵێ: "ناكرێ یه‌ك گوتاری مانای فۆتۆكۆپی بوونی یه‌كتری بێت له هه‌موو كه‌بیره و سهغیرهیهكدا، گرنگ ئه‌وه‌یه له باسه هه‌ستیار و نه‌ته‌وه‌یه‌كاندا یه‌ك قسه بین وه‌ك ساڵی یه‌كه‌م وامان كرد، هه‌روه‌ها كاتێك ده‌ڵێین كورد نیازی به یه‌ك گوتاری هه‌یه له به‌غدا مانای ئه‌وه نیه رازیبین به‌وه‌ی پرۆسه‌ی دیموكراسی و پرۆسه‌ی یاسا سه‌روه‌ری له هه‌رێم بێته دواوه و لێی بێده‌نگ بین".
خه‌ندان
