راوێژکاری باراک ئۆباما گەیشتە گوێر

راوێژکاری باراک ئۆباما گەیشتە گوێر
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری عێراق و ئێران و راوێژکاری باڕاک ئۆباما، سەردانی سەربازگەی پلنگی ڕەش لە مەلاقەرە کرد و لەگەڵ سیروان بارزانی بەرپرسی میحوەری مەخموور گوێڕ کۆبۆوە.



مەبەست لە سەردانەکەی برێت ماکگۆرک، گەیاندنی داواکاریەکانی پێشمەرگەیە بۆ حکومەتی ئەمەریکا تا باشتر بتوانن بەرەنگاری تیرۆرستان ببنەوە .
دواتر لە سەردانێکی مەیدانیدا سەنگەرەکانی پێشمەرگەی لە میحوەری گوێر بەسەرکردەوە
.
برێت ماکگۆرک، لە تویتێکی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی ”گەیشتمە ھەرێمی کوردستانی عێراق، بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ بەرپرسانی فەرمی کوردستان و فەرماندەکانی پێشمەرگە، لەسەر ھەنگاوی داھاتوو لە چوارچێوەی کەمپینی نێودەوڵەتی لە دژی داعش“.

لە تویتێکی دیکەشیدا نووسیوویەتی ”بەسوپاسگوزاریەوە ئەمڕۆ سەردانی پێشمەرگە قارەمانەکانم کرد، لە گوندێکی نزیک گوێر، کە قارەمانانە لە دژی داعش دەجەنگن“.
Top