لە حەردان پێشمەرگە هێرشێكی داعشی تێك شكاند
لیوا "هاشم سیتهیى" فهرماندهى لیواى 8ـى وەزارەتی پێشمەرگە لە میحوەری حەردان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە (27/6/2015)، تیرۆریستانی داعش لە سێڕیانی میحوەری حەردانەوە هێرشیان هێنایە سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و، پاش سەعاتێک شکان و بە سەرشۆڕی ڕایانکردەوە."
لیوای هاشم سیتەیی وای دا دەم قسەکانیەوە: “پێشمەرگە وەها ئەم هێرشەی تیرۆریستانی داعشیان تێک شکاند، کوشتە و برینداری زۆریان لێ کەوت؛ جارێ چەندوچۆنی کوشتە و بریندارەکانی داعش دیار نییە."
