سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە فەڕەنسا و ڕووسیا و کوەیت دەکات

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە فەڕەنسا و ڕووسیا و کوەیت دەکات
ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ـی٦ـی٢٠١٥، بەبۆنەی کۆچی دوایی سیاسەتمەداری ناوداری ڕووسیا، یەڤگینی پریماکۆڤ، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی هاوخەمیی ئاراستەی ڤلادیمیر پۆتین سەرۆکی کۆماری فیدڕاڵیی ڕووسیا کرد.

لەلایەکی دیکە، دوای ئەوەی لە ڕۆژی هەینی ٢٦ـی٦ـی٢٠١٥ کردەوەیەکی تیرۆریستی لە نزیک شاری لیۆنی فەڕەنسا ڕووی دا، ئەمڕۆ شەممە، ٢٧ـی٦ـی٢٠١٥، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەریمی کوردستان، لە نامەیەکدا بۆ بەڕێز فڕانسوا هۆلاند، سەرۆک کۆماری فەڕەنسا، هاوخەمیی خۆی و گەلی کوردستانی بە سەرۆک و گەلی فەڕەنسا ڕاگەیاند.

هەر ئەمڕۆ، بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە نامەیەکدا بۆ شێخ سەباح ئەحمەد ئەلجابر، میری دەوڵەتی کوەیت، هاوخەمیی بە میر و گەلی کوەیت ڕاگەیاند بەرانبەر ئەو کردەوە تیرۆریستییەی ڕۆژی هەینی، ٢٦ـی٦ـی٢٠١٥، لە مزگەوتێکی ئەو وڵاتەدا ڕووی دا و ژمارەیەک قوربانی لێ کەوتەوە.
Top