له‌ حه‌سه‌كه‌ شه‌ڕى هێزه‌كانى یه‌په‌گه‌ و سوپاى رژێم له‌ دژى تیرۆریستانى داعش به‌رده‌وامه‌

له‌ حه‌سه‌كه‌ شه‌ڕى هێزه‌كانى یه‌په‌گه‌ و سوپاى رژێم له‌ دژى تیرۆریستانى داعش به‌رده‌وامه‌
شه‌ڕوپێكدادانى هێزه‌كانى یه‌په‌گه‌ و سوپاى رژێمى سوریا له‌ شارى حه‌سه‌كه‌ى رۆژئاواى كوردستان له‌گه‌ڵ تیرۆریستانى داعش به‌رده‌وامه‌ . له‌وباره‌یه‌وه‌ روانگه‌ى سوریا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاوى كرده‌وه‌ كه‌ شه‌ڕوپێكدادانه‌كان به‌رده‌وامن و هێزه‌كانى یه‌په‌گه‌ له‌ گه‌ڕه‌كى گویران له‌ باشوورى رۆژهه‌ڵاتى شاره‌كه‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریستانى داعش ده‌كه‌ن و هێًزه‌كانى رژێمیش له‌و ناوچانه‌ى كه‌ هه‌فته‌ى رابردوو داعش داگیرى كردبوون و له‌ بن ده‌ستى هیًزه‌كانى رژێم بوون، شه‌ڕ ده‌كه‌ن .

لاى خۆیانه‌وه‌ هێزه‌كانى یه‌په‌گه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌و شه‌ڕانه‌دا هیچ هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى رژێمدا نییه‌ .
Top