كۆبانێ .. 60 داعش كوژران و 9 بەدیلگیران
ئیدریس نەعسان ، جێگری سەرۆكی دەستەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی كانتۆنی كۆبانێ رايگەیاند كە " ئێستا هەموو كۆبانێ لە چەكدارانی داعش پاككراوەتەوە و، بە دوای ئەو چەكدارانەی داعشەوەین كە لەلای باشووری كۆبانێ بوون ".
ئیدریس نەعسان روونیكردەوە كە بەپێی دوایین ئامارەكانی ئەوان ، 60 چەكداری داعش كوژراون و 9 چەكداری دیكەی داعشیش بەدیلگیراون .
بەرەبەیانی رۆژی 25ی حوزەیران ژمارەیەك چەكداری داعش لەچەند لایەكەوە بە جلوبەرگی سوپای ئازاد و یەكینەكانی پاراستنی گەل YPG ەوە دزەیانكردە نێو شاری كۆبانێ و دەستیان بەسەر چەند شوێنێكی شارەكەدا گرت ، لە ئەنجامی بەرەنگاربوونەوەی هێزەكانی YPG و ئاسایشی كۆبانێ و خەڵكی شارەكەدا ، ئەمڕۆ لەلایەن كانتۆنی كۆبانێ كۆنترۆڵكردنەوەی هەموو ئەو شوێنانەی نێو شاری كۆبانێ ، لەلایەن كانتۆنی كۆبانێوە راگەیێندرا .
رووداو
