فرۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان تیرۆریستانى داعشیان له دوو گوندی مه‌خموور بۆردومان كرد
له‌وباره‌یه‌وه عه‌قید مه‌هدى گووته‌بێژى میحوه‌رى مه‌خموور به كوردستان تیڤى راگه‌یاند: كه كاتژمێر سێى به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دواى ئه‌وه‌ى هه‌ست به جمووجۆڵى تیرۆریستان له هه‌ر دوو گوندى كهرمردى و كودیله كرا؛ فرۆكه جه‌نگییه‌كانى هاوپه‌یمانان به هه‌ماهه‌نگى له گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه ؛ مۆڵگه‌و چه‌كى تیرۆریستانیان بۆردومان كرد و له ئه‌نجامدا سێ ئۆتۆمبێل و ژماره‌یه‌ك چه‌كى قورس و مۆڵگه‌كانى داعش تێكشكێندران.
