کۆبانێ لە داعش پاککرایەوە
نوێنەری په‌یه‌ده (غەریب حسۆ) بە ماڵپەری فەرمیی پارتیی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: له دوو رۆژی رابردوودا گرووپێکی تیرۆریستانی داعش ھێرشیان کردە سەر کۆبانێ و زیانی زۆریان بەو شارە گەیاند، لەوکاتەوە شەڕیش بەردەوام بوو، بەڵام ئەمڕۆ تەواوی ئەو تیرۆریستانە کوژراون و شەڕەکەیش کۆتایی پێھاتووە و شارەکە لەژێر کۆنترۆڵدایە.
(غەریب حسۆ) گوتیشی، لەو شەڕەدا كۆی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی هاتبوونه نێو كۆبانێوه کوژراون، تەنھا ئەگەر تاک تاک مابن و له شوێنێك خۆیان حەشاردابێت، ئەگینا لەئێستادا نەخۆشخانەی مشتەنوور لەژێر کۆنترۆڵدایە و شەریش کۆتایی پێھاتووە.
گوتیشی، به هۆی هێرشی دڕندانه‌ی تیرۆریستانه‌وه، بەداخەوە زیاتر لە150ھاووڵاتی شەھید بوونە و ژمارەیەکی زۆریش بریندار بوونە.
ئه‌م سه‌رله‌به‌یانییه ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه كه، پاش هه‌وڵێكی زۆری چه‌كدارانی یه‌په‌گه، بۆ دزه‌كردنه نێو نه‌خۆشخانه‌ی پزیشكانی بێ‌سنوور كه تیرۆریستان خۆیانیان تێدا حه‌شاردا بوو، نهۆمی یه‌كه‌می نه‌خۆشخانه‌كه مینڕێژ ده‌كه‌ن و دواتر به‌سه‌ر ئه‌و تیرۆریستانه‌ی لێیه‌وه شه‌ڕیان ده‌كرد، به‌سه‌ریاندا ته‌قێنداریه‌وه.
