فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان له حه‌ویجه، گورزی كاریگه‌رییان له داعش وه‌شاند
وه‌ستا ره‌سوڵ به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه راگه‌یاند: فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی مۆڵگه‌كانی داعشییان له گوندی رسولیهی سه‌ر به قه‌زای حه‌ویجه بۆردومان كرد و به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به‌ده‌ستمان گه‌یشتوون، له‌و بۆردومانه‌دا زیاتر له 45 تیرۆریستی داعش كوژراون و ده‌یانی تریش بریندارن".
به وته‌ی به‌رپرسی میحوه‌ری كه‌ركوكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه: "ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ده‌ركه‌وتووی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له‌نێوان كوژراوه‌كاندان".
قه‌زای حه‌ویجه له‌ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوكه و له‌دوای داگیركردنی شاری موسڵ، سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا له ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، شاری حه‌ویجه و رووبه‌رێكی زۆری پارێزگاكانی سه‌ڵاحه‌دین و دیاله و ئه‌نبار، له‌لایه‌ن ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه، كۆنترۆڵكران.
خه‌ندان
