هه‌رێمی كوردستان پێویستی به چه‌كی قورسه
دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌یان له ڤیه‌ننا، فه‌لاح مسته‌فا له پرێس كۆنفرانسێكی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سباستیان كورتس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان له شه‌ڕی دژ به داعش، پێویستی به سوپا نییه، به‌ڵكو پێویستی به چه‌كی قورس هه‌یه تا له‌و شه‌ڕه‌دا سه‌كه‌وتوو بێت و به‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆردا زاڵ ببێت".
كورتس لای خۆیه‌وه رایگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، باسیان له په‌یوه‌ندییه دوو قۆڵییه‌كان و پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی له هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و یارمه‌تییه مرۆییانه كردووه كه نه‌مسا پێشكه‌شیان ده‌كات".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا، به‌پێویستی زانی خه‌بات دژ به رێكخراوی تیرۆریستی داعش به‌رده‌وام بێت و له‌و رووه‌وه‌شه‌وه جه‌ختی له‌سه‌ر لێوه‌شاوه‌یی و كارامه‌یی، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرده‌وه.
خه‌ندان
