فه‌رمانده‌یه‌كی‌ باڵای‌ حزبی‌ به‌عس له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركرا

فه‌رمانده‌یه‌كی‌ باڵای‌ حزبی‌ به‌عس له‌ كه‌ركوك ده‌ستگیركرا
سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ له‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند، سه‌رله‌ئێواره‌ی‌ دوێنێ‌ هه‌ینی‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، فه‌رمانده‌یه‌كی‌ باڵای‌ حزبی‌ به‌عسییان ده‌ستگیركرد.


سه‌رچاوه‌كه‌ به‌ رۆژنامه‌وانانی‌ راگه‌یاند: عه‌بدولباقی‌ سه‌عدون ئه‌ندامی‌ سه‌كردایه‌تی‌ حزبی‌ به‌عسی‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌، له‌ ناوه‌ندی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌، ده‌ستگیركرا.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌: به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاریی‌ هه‌واڵگریی‌ ورد و له‌میانی‌ پرۆسه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ له‌ ناوه‌ڕاستی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك، توانرا ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ی‌ حزبی‌ به‌عس ده‌ستگیربكرێت".

به‌وته‌ی‌ سه‌رچاوه‌كه‌، سه‌عدون له‌دوای‌ ده‌ستگیركردنی‌، بۆ مه‌به‌ستی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیدا، راپێچی‌ بنكه‌یه‌كی‌ ئه‌منی‌ كراوه‌.


















خه‌ندان
Top