9 چەكداری داعش لەمیحوەری خازر كوژران
موقەدەم”سابیر گوڵپی”یەكێك لەفەرماندەكانی هێزى پێشمەرگەى كوردستان لە میحوەری خازر ڕاگەیاند: ئەمڕۆ هەینی 26ی حوزەیرانی2015، دوای پێدانی زانیاری ورد لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە، دەست بەجێ فڕۆكەجەنگییەكانی هاوپەیمانان هەڵساوون بە بۆردومان كردنی مۆڵگەكانی چەكدارانی داعش لەگوندەكانی(وەردەك و تولەبەن)ی میحوەری خازر و گورزێكی گەوەریان لێ وەشاندوون.
ناوبراو ئەوەشی ئاشكراكرد، لەئەنجامی بۆرودومانی فڕۆكەجەنگییەكانی هاوپەیمانان، 9چەكداری ڕیكخراوی توندڕەوی داعش كوژران.
باسنیوز
