حكوومه‌تى چاد په‌چه پۆشی ئافره‌تانى قه‌ده‌غه كرد
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانى چاد رایگه‌یاند، ئه‌وانه‌ى ته‌قینه‌وه‌كانیان ئه‌نجامدا، په‌چه‌یان به‌كارهێنابوو بۆیه له ئێستاش به‌دواوه، هه‌موو جۆره په‌چه‌یه‌ك له چاد قه‌ده‌غه‌كراوه و جێبه‌جێكردنیشى ته‌نها له شوێنه گشتیه‌كاندا نابێت به‌ڵكو له هه‌موو شوێنێك ده‌بێت.
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه زۆربه‌ى ئافره‌تان له چاد په‌چه به‌كار ده‌هێنن، رۆژى دووشه‌ممه‌ى رابردوو، له ئاكامى چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌كى خۆكوژى كه له چاد روویاندا، بیست كه‌س كوژران و ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و وڵاته‌ش، چه‌كدارانى بۆكۆ حه‌رامى نێییجیریان به ته‌قینه‌وه‌كان تۆمه‌تبار كرد.
