داعش له خازر بۆردومان ده‌كرێت
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی كاتژمێر 12:15 خوله‌كی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، رێكه‌وتی 18-6-2015، له گوندی شێخ ئه‌میر، میحوه‌ری خازر، چه‌ند ئۆتۆمۆبێلێكی سه‌ربازی گوله‌نه‌بڕی تیرۆریستانی داعش، به هه‌ماهه‌نگی هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان كرانه ئامانج و تێكشكێندران.
ئاشكراشی كرد، به پێی زانیارییه‌كانی هه‌واڵگری و فه‌رمانده مه‌یدانییه‌كانی فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی زێره‌ڤانی، ئۆتۆمۆبێله‌كان تێكشكێندران و ته‌واوی تیرۆریسته سه‌ر نشینهكانیشی كوژران، شایانی باسه تا ئێستا نازاندرێت ژماره‌ی تیرۆریسته كوژراوه‌كانی داعش چه‌ندن.
