به‌رپرسێكی سه‌ربازی عێراق: مالیكی فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی پێكردین له مووسڵ
ئه‌ندامی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، عادل نوری له میانی چاوپیكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا وتی "فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی پیاده‌ی عێراق، عه‌لی غێدان له كاتی لێپرسینه‌وه له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی كه‌وتنی مووسڵ دانپێدانا كه سوپا له‌گه‌ڵ پارێزگاری نه‌ینه‌وا به‌فه‌رمانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان "نوری مالیكی" له مووسڵ كشاونه‌ته‌وه".
عادل نوری له سه‌ر لیستی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، ده‌ڵێت " پێویسته هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌ك له چه‌ند پارێزه‌رێكی به‌ئه‌زموونی تایبه‌ت به دۆسیه ناوخۆیی و ده‌ره‌كییه‌كان پێكبهێنێت له دادگای فیدرالی سكاڵا له دژی نوری مالیكی و كابینه‌كه‌ی تۆمار بكه‌ن كه ئێستا جێگری سه‌رۆك كۆماره".
ئه‌م ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران روونیده‌كاته‌وه "فه‌رمانه‌كه‌ی مالیكی به كشانه‌وه سوپای عێراق له مووسڵ بووه هۆكاری ئه‌م خوێنڕژان و وێرانكارییه‌ی به‌رۆكی كوردستانی گرتۆته‌وه".
عه‌لی غێدان فه‌رمانده‌ی پێشووی هێزی پیاده‌ی سوپای عێراق، یه‌كێكه له‌و گه‌وره به‌رپرسه سه‌ربازیانه‌ی له سه‌ر هۆكاره‌كانی كه‌وتنی مووسڵ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كراوه و دانیناوه كه "به‌فه‌رمانی راسته‌وخۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوو نوری مالیكی له مووسڵ كشاونه‌ته‌وه".
ئاشكرا كردنی ئه‌م زانیارییه له كاتێكدایه، هێشتا لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له كه‌وتنی مووسل راپۆرتی كۆتایی ده‌رنه‌كردووه، چونكه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌یان ده‌كه‌نه‌وه كه ئاراسته‌ی هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق نوری مالیكی و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانیان كردووه له سه‌ركه‌وتنی مووسڵ له 10ی حوزه‌یران / یۆنیۆ 2014 دا.
