داعش فڕۆکەیەکی عێراقی لەرومادی دەخاتە خوارەوە
داعش لە پێگەی کۆمەڵایەتی توویتەر بڵاویکردەوە، ئەو فڕۆکەیەیان لەو کاتەدا خستووەتە خوارەوە، کە بۆردوومانی پێگەکانی ئەوانیان کردووە لە باکووری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنبار، کە لە کۆتایی مانگی رابردوودا کەوتە دەست داعش.
ئەندامێکی هێزە سوننیەکانی ئەو پارێزگایە، کە بە سەحوەکان ناسراون، پشتڕاستیکردەوە فڕۆکەیەکی عێراقی جۆری سوخۆی 25ی رووسی بیندراوە، کە لەکاتی کەوتنەخوارەوە ئاگری پێوەبووە.
داعش لەکۆتایی مانگی رابردوو دەستی بەسەر شاری رومادی سەنتەری پارێزگای ئەنباردا گرت و لە هەفتەیەکیش دوای دەستبەسەرداگرتنی شارەکە، فڕۆکە عێراقییەکان بەردەوام پێگەکانی داعش لەو شارە بۆردوومان دەکەن وەک ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هێرش بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی شارەکە.
رووداو
