به‌هۆى زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ سه‌نعاى پایته‌ختى یه‌مه‌ن ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون

به‌هۆى زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ له‌ سه‌نعاى پایته‌ختى یه‌مه‌ن ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون
له‌ رۆژئاواى سه‌نعاى پایته‌ختى یه‌مه‌ن، چوار ئۆتۆمبێلى بۆمبڕێژكراو ته‌قینه‌وه‌ و له‌ ئاكامدا 50 كه‌س كوژران و برینداربوون .

سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى یه‌مه‌ن رایگه‌یاند، چوار ئۆتۆمبێل له‌ نزیك مزگه‌وت و باره‌گاى كۆمه‌ڵه‌ى حوسیه‌كان له‌ شارى سه‌نعاى پایته‌ختى ئه‌و وڵاته‌ ته‌قینه‌وه‌ و به‌ پێى ئاماره‌كان په‌نجا كه‌س كوژران و برینداربوون .

سه‌رچاوه‌كه‌ روونیشیكرده‌وه‌، ته‌قینه‌وه‌كان مه‌كته‌بى سیاسى كۆمه‌ڵه‌ى حوسیه‌كان و مزگه‌وتى حه‌شووش له‌ ناوچه‌ى جه‌راف و مه‌زگه‌وتى كه‌بسى له‌ ناوچه‌ى زراعه‌ و مزگه‌وتى قبه‌ى سه‌وزى كردبووه‌ ئامانج .

هاوكات ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ رایانگه‌یاند كه‌ رێكخراوى تیرۆرستى داعش به‌رپرسیاریه‌تى خۆى له‌ ته‌قینه‌وه‌كان راگه‌یاندووه‌ .
Top