حکومەت لەسەرجەم قەرزوپێشینەکانی شەھیدانی جەنگى دژی داعش خۆشبوو
هەر بەپێى راگەیاندراوەکەدا شەهیدەکان ( پێشمەرگە و هێزەکانى ئاسایش و هاووڵاتیانى خۆبەخش و فەرمانبەرانى راژەى شارستانى ) دەگرێتەوە، قەرزى حکومى وەکو ( پێشینەى هاوسەرگیرى و خانووبەرە و سندوقى نیشتەجێبوون ) یان لەئەستۆیە ئەوە لە سەر بودجەى وەزارەتى دارایى پاکتاو دەکرێت.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی پێشمەرگەش، ژمارەی شەهیدانی شەڕی داعش گەیشتووەتە هەزار و 205 شەهید
