ئەنجومەنی وەزیران هاتنەوەی مانگی ڕەمەزان پیرۆز دەكات

ئەنجومەنی وەزیران هاتنەوەی مانگی ڕەمەزان پیرۆز دەكات
بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزەوە، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم موسوڵمانانی کوردستان بەتایبەتی و عێراق و جیهان بە گشتی، دەکەین. پیرۆزبایی گەرم لە پێشمەرگە قارەمانەکانمان دەکەین کە قەڵای پۆڵایینی پاراستن و مانەوە و سەرکەوتنی گەل و خاکەکەیانن و مایەی سەربەرزی و شانازیمانن.

هیوادارین هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە کە مانگی خێر و ئاشتی و پاکبوونەوەی بڕوادارانە، ببێتە مایەی کۆتاییهاتنی هەموو شەڕ و کاولکاری و ناخۆشییەکانی گەلانی ناوچەکە و مایەی ئاشتی و سەقامگیری و سەرکەوتنی بەرەی خێر و ڕاستی و شکستی بەرەی تیرۆر و تاریکی و شەڕ بێت. سەرکەوتنی کوردستانی ئاشتی و پێکەوەژیان و شکستی تیرۆریستانی شەڕخواز.

دووبارە هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان پیرۆز بێت و کوردستانیش هەر ئاوەدان و سەرکەوتوو بێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان
17/6/2015
Top