لیژنەی ئامادەکردنی دەستور کۆدەبێتەوە
ئەندامی لیژنەی ئامادەکردنی دەستور عەبدولحەکیم خەسرۆ بە ئاژانسی ھەواڵی پەیامنێری راگەیاند: دوێنێ ئێوارە لیژنەکەیان کۆبووە وتێدا باسی مادەی ئابوری دەکات پەسەند کرا وبڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆببنەوە وچاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ مادەکان باسی بنەما سەرەکیەکان دەکات تەواو بکەن.
وتیشی، دوای ئەو مادانە دەچنە سەر مادەکانی دیکەو گفتوگۆکانیشیان بەردەوام دەبێت.
ئەوەشی خستەڕوو، تاوەکو ئێستا گفتوگۆکان لەبارەی پرۆژە دەستور زۆر بەباشی بەرێوە دەچێت
