پێشمه‌رگه به چڕی مۆڵگه‌كانى تیرۆریستانى داعش له دوو گوندى میحوه‌رى مه‌خموور تۆپباران ده‌كات
له‌و باره‌وه نه‌قیب ئه‌سعه‌د خۆشناو ئه‌فسه‌رى پێشمه‌رگه له هێزى پشتیوانى یه‌ك له میحوه‌ری مه‌خموور رایگه‌یاند" هێزى پشتیوانى یه‌كى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان به چڕی مۆڵگه‌كانى تیرۆریستانى داعش له گونده‌كانى نه‌سره و سهلاحیهى سنوورى میحوه‌رى مه‌خموور تۆپباران كرد و زیانى زۆری به تیرۆریستانى داعش گه‌یاند. و داعش له ترسى تۆپبارانكردنه‌كان مۆڵگه‌كانیان جێهشتووه.
