گەرمیان :لەلایەن ئاسایشەوە تیرۆریستێك دەستگیرکرا

گەرمیان :لەلایەن ئاسایشەوە تیرۆریستێك دەستگیرکرا
لە لایەن هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان تیرۆریستێكی سەر بە رێكخراوی داعش لە سنووری شارەدێی جەبارە دەستگیركرا كە خۆی لە ناوچەكەدا حەشاردابوو.

بەرێوەبەری راگەیاندنی ئاسایشی گەرمیان، نەقیب عوسمان عەبدولكەریم بە ئاژانسی هەواڵی پەیامنێری راگەیاند؛ لە شارەدێی جەبارەی نزیك شاری كفری، هێزەكانی ئاسایشی گەرمیان توانیویانە تیرۆریستێكی سەر بە رێكخراوی داعش دەستگیر بكەن كە ئەو تیرۆریستە ناوی "م، م، ج"ە و تەمەنی 18 ساڵە وبەڕەگەز عەرەبە، پاش ئەوەی هێزەكانی پێشمەرگە توانیان ئەو ناوچانە كۆنترۆڵ بكەن خۆی حەشارداوە.

نەقیب عوسمان گوتیشی، تیرۆریستی ناوبراو پێشتر كە لە ڕیزەكانی داعش بووە راستەوخۆ پەیوەندی هەبوو لە گەڵ تیرۆریستی كوژراو "ئەبو موسعەب عەبدولعەزیز" ناسراو بە ئەبو تەیبە كە والی سلێمان بەگ بوو.

رونیشیكردەوە، تیرۆریستەكە دوێنێ‌ دەستگیركراوە و دۆسیەكەی ڕەوانەی دادگا كراوە بۆ لێكۆڵینەوە و بە پێی ماددەی 3ی تیرۆر دەستبەسەرە.
Top