نزیكه‌ی ١٠ ده ملیۆن دۆلار بۆ خوێندکارانى تواناسازی دابین كرا
بەپێی ڕاگەیاندنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی نێردراوان و په‌یوه‌ندییه ڕۆشنبیرییه‌كان ئاماژه‌یشی داوە، كه دابینكردنی ئه‌و بڕه‌پاره‌یه له‌كاتێكدایه کە هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی داراییدایە، گوتیشی "خه‌می ژیان و خوێندنی خوێندکاران به ئاستێكی به‌رز له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، لە ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی حكوومه‌ت و وه‌زاره‌ت سه‌یر ده‌كرێت".
(د.جوان جه‌لال شه‌ریف) ڕوونی کردەوە: "ته‌مویله‌كه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ردراوه و ده‌توانین سه‌رجه‌م پاره‌ی شایسته‌یی خوێندكاران، تا مانگی مایسی 2015 بەسەر خوێندکارانى تواناسازیدا دابەش بکەین"، جەختیشی کردەوە کە لە ئایندەیەکى نزیکدا لیستى ناوى خویندکاران کە شایستە داراییەکان دەیانگرێتەوە بڵاو دەکەنەوە.
