دەوامی دامو دەزگاكانی حکومەت لە مانگی رەمەزان کەمکرایەوە

 دەوامی دامو دەزگاكانی حکومەت لە مانگی رەمەزان کەمکرایەوە
بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانەوە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بۆ ماوەی یەک کاژێر دەوامی دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی کوردستان کەمبکاتەوە.

سەفین دزەیی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکیدا رایگەیاند "بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزوە رایدەگەیەنین دەوامی فەرمی لەهەموو دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێم بۆ ماوەی یەك كاژێر كەمدەكرێتەوە"

دزەیی دەڵێت " دەوام لە كاژێر 8:30ی بەیانی دەستپێدەكات و لە كاژێر 1:45 ی پاشنیوەڕۆ كۆتایی پێدێت و رۆژانی پێنجشەمەش كاژێر 12:45 ی پاشنیوەڕۆ كۆتایی پێدێت".

دەقی پەیامەکەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان

بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان وخانەوادەی شەهیدە سەربەرزەكانی شەڕی دژی تیرۆر وهەموو موسڵمانانی كوردستان وعیراق وجیهان دەكەین بەهیوای ئەوەی ئەم مانگە ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی وسەقامگیری وئارامی وسەركەوتن بەسەر تیرۆر.

بەبۆنەی مانگی رەمەزانی پیرۆزیشەوە رایدەگەیەنین دەوامی فەرمی لەهەموو دامو دەزگاكانی حكومەتی هەرێم بۆ ماوەی یەك كاتژمێر كەم دەكرێتەوە، واتا لە كاتژمێر 8:30ی بەیانی دەستپێدەكات ولە كاتژمێر 1:45 ی دوای نیوەڕۆ كۆتایی پێدێت ورۆژانی پێنجشەمەش كاتژمێر 12:45 ی دوای نیوەڕۆ كۆتایی پێدێت.


سەفین موحسین دزەیی

وتەبێژی فەرمی حكومەت

2015/6/17
Top