په‌رله‌مانی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر كێشه و خزمه‌تگوزارییه‌كانی كاره‌با و سوته‌مه‌نی كرد
هه‌مو لایه‌ك ته‌بابووبون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌م باردۆخه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستان، پێویستی به گفتوگۆی ئارام و هه‌نگاوی به‌رپرسانه ده‌بێت، بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م بارودۆخه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، د.یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، داوای له سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كرد، له‌م قۆناغه‌ی ئێستای هه‌رێمی كوردستاندا، كه گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كرێت، هه‌مو لایه‌نه‌كان هه‌وڵی لێكگه‌یشتن و سازان بده‌ن، پشتیوانی په‌رله‌مانی كوردستانیشی بۆ لیژنه 21 كه‌سییه‌كه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و هیوای خواست بتوانن پێكه‌وه ده‌ستوورێكی پێشكه‌وتوو بۆ كوردستان ئاماده بكه‌ن.
دواتر هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان بۆچوون و تێڕوانینی خۆی سه‌باره‌ت به‌و پرسانه خسته ڕوو.
