نووسینگه‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا له سلێمانی ده‌كرێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵێكی به‌شی كوردی ئاژانسی ئه‌نادۆڵ، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15ی حوزه‌یرانی 2015، محه‌مه‌د ئاكیڤ ئینام كونسوڵی توركیا له هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی كرد، سه‌ره‌تا سه‌ردانی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی كرد و له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ژووری بازرگانی كۆبۆوه.
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا باس له پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی بازرگانی نێوان هه‌ردوولا و هاندانی زیاتری وه‌به‌رهێنه‌ران و بازرگانانی توركیا بۆ هاتنه شاره‌كه و ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان له سلێمانی كرا.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی له شاری سلێمانی كاری بازرگانی ده‌كه‌ن كۆمپانیا توركه‌كان و كاڵا توركییه‌كانیش به‌هۆی به‌رزی كوالێتییانهوه له‌لای هاوڵاتیان پێشوازییه‌كی باشی لێكراوه.
هه‌روه‌ها داوای كرد كۆمپانیاكانی توركی له سلێمانی لقی كۆمپانیا و كارگه‌كانی خۆیان بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها كارئاسانی زیاتر بكرێت بۆ سه‌ردانی بازرگانانی شاره‌كه بۆ توركیا و به‌ستنی په‌یوه‌ندی بازرگانی له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی توركیادا.
دواتر كونسوڵی توركیا له هه‌رێم سه‌ردانی هه‌ردوو سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی كرد له دیوانی پارێزگای سلێمانی.
له‌و كۆبوونه‌وانه‌دا كونسوڵی توركیا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ شاری سلێمانی روون كرده‌وه.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی داوای كرد په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا له هه‌موو بواره‌كاندا زیاتر بكرێت و شاری سلێمانی و شاره‌كانی تری توركیا بكرێنه ده‌سته‌خوشكی یه‌كتر.
له‌لای خۆیه‌وه پارێزگاری سلێمانی داوای كرد له‌ڕووی بازرگانی و پیشه‌سازی و كشتوكاڵی و كولتووری په‌ره به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا بدرێت و كارئاسانی بكرێت له پێدانی ڤیزای توركیا به هاوڵاتیانی شاری سلێمانی.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی كونسوڵخانه‌ی توركیا له شاری سلێمانی كرا. كونسوڵی توركیا له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی زۆربه‌ی كاره‌كانی نووسینگه‌كه كۆتایی هاتووه و له‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی نووسینگه‌كه ده‌كرێته‌وه و ده‌ست به كاروباری خۆی ده‌كات.
خه‌ندان
