عه‌لى حسێن: پرۆژه‌كه‌ى گۆڕان په‌له‌ى پێوه دیاربوو
عه‌لى حسێن، به‌رپرسى لقى دووى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگه‌یاند: پرۆژه‌كه‌ى گۆڕان په‌له‌ى پێوه دیاربوو، چونكه گفتووگۆیه‌كى چڕهه‌یه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، له‌هه‌مان كاتدا لیژنه‌یه‌كى ده‌ستورى 21 كه‌سى هه‌یه، ئه‌و لیژنه زۆر به‌وردى كارده‌كه‌ن و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و لیژنه ده‌ستوریه و ته‌وافوقیشه و ته‌عبیر له هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات، له‌لایه‌كى دیكه له‌سه‌ر پرسه جیاوازه‌كان، گفتووگۆیه‌كى چڕى لایه‌نه‌كان هه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى ڕاگه‌یاندن، و به‌یان نامه‌ى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش هه‌یه له‌سه‌ر پرسى هه‌ڵبژاردن .
گوتیشى: “پێشبینى ده‌كه‌ین، ئه‌و بیرۆكه‌یان هى پێشووتربوبێت و دواتر په‌له له‌بڵاوكردنه‌وه‌ى كرابێت، چونكه ئه‌م بابه‌ته په‌یوه‌ست نییه به‌لایه‌نى سیاسى، نه‌گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ى كه پرۆژه هه‌بێت، ئه‌گه‌ر بگاته پرۆژه هه‌موو لایه‌نه‌كان پرۆژه‌یان هه‌بوو و رێگاى دیكه هه‌بوو له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، به‌ڵام گۆڕان ده‌ست پێشخه‌رى كرد و په‌له‌ى كرد له پرۆژه‌كه‌ى”.
باس‌نیوز
