نه‌رویج نووسینگه‌ی خۆی له هه‌رێم ده‌كاته‌وه
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، به مه‌به‌ستی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی نه‌رویج و، تاووتوێكردنی بارودۆخی سیاسی و ره‌وشی ئاسایشی عیراق و هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر عیراق و ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان و ره‌وشی مرۆیی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وڵاتی نه‌رویجی كرد.
فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كانی بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا گه‌یشته وڵاتی نه‌رویج و له‌لایه‌ن بۆرگێ بڕێنده‌ر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج پێشوازی لێكرا.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ئاماده‌بوونی خاتوو سوندوس عومه‌ر باڵیۆزی عیراق له نه‌رویج و خاتوو سیسل برێیی باڵیۆزی نه‌رویج له عیراق و ئوردن و شاندێكی دیبلۆماسی ئه‌و وڵاته، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌ت، پوخته‌یه‌كی سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی و ره‌وشی ئاسایشی عیراق و هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش بۆ سه‌ر عیراق و ئاواره‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتیان و ره‌وشی مرۆیی باسكرد و جه‌ختیشی له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه دوولایه‌نه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی نه‌رویج كرده‌وه.
لای خۆشیه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج، جه‌ختی له‌به‌ره‌و پێشچوونی په‌یوه‌ندیه دوولایه‌نه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه و رایگه‌یاند: "له داهاتوویه‌كی نزیكدا وڵاته‌كه‌ی به‌نیازه نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تی خۆی له هه‌رێمی كوردستان بكاته‌وه".
هاوكات به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم ستایشی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حكومه‌تی نه‌رویجی كرد به كردنه‌وه‌ی نووسینگه‌ی نوێنه‌رایه‌تیان له هه‌رێمی كوردستان، چونكه ده‌بێته هه‌وێنی پته‌وكردنی په‌یوه‌ندیه دوولایه‌نه‌كان له‌رووی سیاسی و ئابووری و كه‌لتوری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌رویج ستایشی هه‌وڵه‌كانی سه‌ركردایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رۆڵی قاره‌مانیه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كرد له رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی داعش و له خۆگرتنی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئاواره‌ی عیراقی و سوری له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا.
دووپاتیشی كرده‌وه: "وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریه مرۆیی و سه‌ربازیه‌كانی بۆ هه‌رێمی كوردستان".
هه‌ر له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌و وڵاته، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه به مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه له په‌رله‌مان و گه‌وره راوێژكارانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و به‌رگری كۆبوه‌وه.
خه‌ندان
