پێنج ئه‌ندامی داعش به چه‌كه‌وه خۆیان راده‌ستی ئاسایشی گه‌رمیان كرد
عوسمان عه‌بدولكه‌ریم، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گه‌رمیان راگه‌یاند: نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14ی حوزه‌یرانی 2015، له سنووری ناحیه‌ی جه‌باره‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیان، پێنج ئه‌ندامی رێكخراوی تیرۆرستی داعش كه هه‌رپێنجیان به ره‌گه‌ز عه‌ره‌بن، به چه‌كه‌كانیانه‌وه خۆیان راده‌ستی هێزه‌كانی ئاسایشی گه‌رمیان كرد.
وتیشی: "ئه‌م خۆ راده‌ستكردنه له چوارچێوه‌ی ئه‌و فشاره زۆره‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئاسایشی گه‌رمیاندایه كه خستوویانه‌ته سه‌ر تیرۆرستانی داعش له ناوچه‌كه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ماهه‌نگییه‌ك دروستبوو له نێوان ده‌مسپیه‌كانی ئه‌و چه‌كدارانه‌و هێزه‌كانی ئاسایش‌دا، دوای هه‌ماهه‌نگی خۆیان راده‌ستی ئاسایش كرد".
خه‌ندان
