کۆمسیۆن: لەماوەی ٤٨ کاتژمێری داهاتوودا وەڵامی سەرۆك بارزانی دەدەینەوە
کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوە کرد، "پێمان وایە ئەو کاتەی بۆمان دیاری کراوە بۆ وەڵامدانەوەی سەرۆکی هەرێم کەمە، بەڵام هەوڵ دەدەین لەو ماوەیەدا وەڵامی بدەینەوە".
ئاماژەی بەوەش کرد، چەند مەرجێکیان هەیە بۆ هەڵبژاردن و دوای ڕاوێژ و کۆبوونەوە سەقفێکی زەمەنی ڕادەگەیەنن، وتیشی هەڵبژاردنی ئاسایی پێویستی بە شەش مانگ هەیە.
دوێنێ شەممە، فوئاد حسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌لێدوانێكدا ڕایگه‌یاند، "مەسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت به یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ژماره (١) ی ساڵی٢٠٠٥ی هه‌مواركراو، به فه‌رمانی هه‌رێمی ژماره (٩١) ی ساڵی‌٢٠١٥، بڕیاریدا هه‌ڵبژاردنی گشتی بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام بدرێت له ڕۆژی ٢٠ی ئابی ئەمساڵدا.
فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەش کرد، بارزانی له فه‌رمانه‌كه‌دا گشت لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕاسپاردووه بۆ دانانی ڕیكار و ڕێوشوینه پێویسته‌كان به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌بردنی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به شێوازێكی دیموكراتی و ئازاد و له‌به‌رچاوگرتنی گشت یاسا په‌یوه‌ندیداره‌كان و په‌یڕه‌وكردنی گشت ستانده‌ره جیهانیه‌كان له‌و باره‌یه‌وه.
