گه‌نجێك له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكا
سه‌رچاوه‌یه‌ك له بنكه‌ی پۆلیسی ناحییه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیری سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی گه‌نجێك له‌گه‌ڵ هاورێیه‌كیدا به مه‌به‌ستی كات به‌سه‌ربردن و مه‌له‌كردن روو ده‌كه‌نه به‌نداوی خاسهچای له سنووری گوندی چیمه‌نی سه‌ر به‌پارێزگای كه‌ركوك، دواتر له كاتی مه‌له‌كردندا گه‌نجه‌كه نوقمی ئاوه‌كه ده‌بێت و ده‌خنكێت.
وتیشی: "دوای چه‌ند كاتژمێرێك له خنكانی ئه‌و گه‌نجه له دره‌نگانی شه‌وی رابردوو توانرا له لایه‌ن مهلهوانزانهكانی پۆلیسی ده‌ریاوانی ناحییه‌ی پردێ ته‌رمی گه‌نجه خنكاوه‌كه له ئاوه‌كه ده‌ربهێنن".
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند: "ئه‌و گه‌نجه خنكاوه ناوی (ز ن)ه و ته‌مه‌نی 16 ساڵه‌و دانیشتووی شاری كه‌ركوكه".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه دوای ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی كه‌ركوك كراوه به مه‌به‌ستی پشكنین له ئێستادا هاورێكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ره به مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له گه‌ڵیدا.
