سەرۆك بارزانى گەیشتە كوەیت

سەرۆك بارزانى  گەیشتە كوەیت
سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە كوێت و لە لایەن جێگری یەكەمی سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە پێشوازیی لێ‌ كرا.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 2015-06-13، “مەسعود بارزانی”، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و شاندی یاوەری، گەیشتنە وڵاتی كوەیت و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی كوەیت، لە لایەن “شێخ سەباح خالید ئەحمەد ئەلسەباح”، جێگری یەكەمی سەرۆكوەزیران و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەوە پشوازییان لێ كرا.

ئەمە لە كاتێك دایە كە ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی، بە یاوەریی هەریەك لە “مەسرور بارزانی”، ڕاوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان، “فواد حوسێن”، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، “عەلی سندی”، وەزیری پلاندانان، “سەڵاحەدین بابەكر”، وەزیری كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان و ژمارەیەك ڕاوێژكار، لە ڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، لە سەر بانگهێشتێكی فەرمی، بەرەو وڵاتانی كوەیت و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی بەڕێ كەوت و بڕیارە لەگەڵ گەورە بەرپرسانی ئەو دوو وڵاتە كۆ ببێتەوە.




















باسنيوز
Top